​پەرلەمانتارێک هۆکاری بەزبونەوەی دۆلار دەخاتە ڕوو

(0) / / اقتصادی / زایلە زایەڵە سۆران عومەر دۆڵار


Dec 25, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی بەهۆی پشووە، هیچ بڕە دۆلارێکی نەفرۆشتووە، بۆیە نرخی دۆلار زیاتر بەرزبۆتەوە. 
سۆران عومەر ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،بانکی ناوەندی بەهۆی پشووەکان، رۆژانی 23،24،25 ی ئەم مانگە هیچ بڕە دۆلارێکی نەفرۆشتووە، بۆیە نرخی دۆلار زیاتر بەرزبۆتەوە.
وتیشی، بۆ ڕۆژەکانی 26،27،28،29 ئەم مانگە بڕی 348 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێ کە 220 ملیۆن دۆلاری بۆ ناوخۆیەو 128 ملیۆن دۆلاری بۆ حەواڵەو دەرەوەی وڵاتە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمەش کەمترین خستنەبازاڕی دۆلارە بەبەراوردی هەفتەکانی پێشوی ئەم مانگە.
نوسینگەی تاك نرخ لە هەولێر بڵاویكردەوە لە كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی 12ی 2022 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 154.250 دینارە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم