سەرجەم گەشتەکان لە بەغداد ڕاگیران

(0) / / عراق / زایەڵە گەشت بەغدا کەشوهەوا


Dec 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاستەنگی کەشوهەواوە سەرجەم گەشتەکانی بۆ کاتێکی نادیار راگرتووە.

ئیدارەی فڕۆکەخانەکە، رایگەیاندووە، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەیان راگیراون، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بارودۆخی کەشوهەوا ناجێگیرە.

ئەوەشی وتوە، مەودای بینین کەمترە لە 400 مەتر، هەر پێشهاتێکی نوێ هەبێت سەبارەت بە هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکەدا ئاگاداری بڵاودەکەنەوە.

ئامادەکردنی - کامەران کەریم