کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما نزمتر دەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی گەرما سەرما پاڵەپەستۆ


Dec 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی سێشەممە 27-12-2022 پلەی گەرما نزمتر دەبێتەوە و پلەی گەرما لە شەواندا دەگاتە ژێر سفر پلەی سیلیزی.

 رۆژی دووشەممە 26-12-2022، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتر دەبێتەوە.

 بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی سێشەممە لە باشووری کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

- هەولێر: 14 پلەی سیلیزی

- سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی

- دهۆک: 13 پلەی سیلیزی

- کەرکووک: 15 پلەی سیلیزی

- هەڵەبجە: 10 پلەی سیلیزی

- زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی

- سۆران: 10 پلەی سیلیزی

- گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی

لەمبارەیەوە محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی وتی: "بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی سیبری رووسی و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەی گەرما نزم بووەتەوە؛ پێشبینی دەکەین لە ئەمشەوەوە تاوەکو 05-01-2023، پلەی گەرما لە شەواندا بگاتە ژێر سفر پلەی سیلیزی؛ نزمترین پلەش لە سنووری سلێمانی تۆمار دەکرێت."