هاتووچۆى عێراق پێداچوونەوە بە رسووماتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە هاروچۆ ئۆتۆمبێل عێراق


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بۆ کەمکردنەوەى بارى سەرشانى هاووڵاتى هاتووچۆى عێراق پێداچوونەوە بە رسووماتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل دەکات.

دواى ئەوەى ساڵی رابردوو رسووماتی سەر ماتۆڕسکیل لە عێراق بە رێژەى 60% کەمکرایەوە، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى هاتووچۆى عێراق دەستیکردووە بە پێداچوونەوە بە رسووماتى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و کەمکردنەوەی؛ بەبێ ئەوەى پێبژاردن بگرێتەوە، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەى بارى سەرشانى هاووڵاتى عێراقى.   

عەمید زیاد موحاریب قەیسی، بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکان و راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى هاتووچۆی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆ پێکهێنراوە بۆ تاوتوێکردنی کەمکردنەوەى رسووماتى تۆمارى ئۆتۆمبێل، بە ویستى خودا لە دواى کەمکردنەوى ئەو رسووماتە لەکاتى خۆیدا رادەگەیێندرێت، چونکە وەک هەموو لایەک دەزانن ئەوە تەنها لێکۆڵینەوەیە و پێویستى بە رەزامەندى فەرمییە، بەڵام ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە کە بارى سەرشانى هاووڵاتییان و بەتایبەت شۆفێرانى ئۆتۆمبێل کەمبکاتەوە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم