قائیمقامیه‌تی سلێمانی ،مارکێتی دریم لاند داده‌خات

(0) / / کردستان / زایەڵە مارکێت دریم لاند سلێمانی


Dec 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و فرۆشتنی جگەرەی ئەلکترۆنی بە خوار هەژدە ساڵ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی مارکێتی دریم لاند لەگەڕەکی ئاوبارە داده‌خات.

قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند،  بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان کە جگەرەی ئەلکترونی بە خوار هەژدەساڵ فرۆشتوە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتی دریم لاندی لەگەڕەکی ئاوبارە داخست.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەکە داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم