​زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێم ئاشكراده‌كرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم موچە بەغدا


Dec 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم لەبارەی هاتنی 400 ملیار دینارەکەی به‌غدا بۆ هەرێم زانیاریی نوێ  ئاشکرادەکات.
 حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی راگەیاند ،ناردنی 400 ملیارەکە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ هەرێم تەنها هەندێک رێکاری تەکنیکی ماوە و هیچ بەربەستێک نییە بۆ ناردنی پارەکە.
ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ لە چەند رۆژی رابردوودا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند ،بەزووترین کات 400 ملیار دینارەکە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم