بەفەرمی لەئەمڕۆوەنرخی دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت

(0) / / عراق / زایەڵە دۆڵار دینار عێراق


Dec 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی راگەیەنراوێكی بانکى ناوەندیى عێراق لە ئەمرۆ پێنجشەممەوە، دەست بە جێبەجێکردنى ئەو هەنگاوە دەکەن كە دۆلارێکى ئەمریکى بەرامبەر بە 1455 دینار دەفرۆشن، لەکاتێکدا پێشتر لە 22ى کانوونى یەکەم ئەو بانکە رایگەیاند، دۆلار بە 1465 دینار دەفرۆشێت بە گەشتیاران .

رۆژی 28ى کانوونى یەکەمى 2022، بانکى ناوەندیى عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، رێوشوێنەکانى خستەڕووى دۆلاریان ئاسانکردووە، ئەویش لە رێگەى زیادکردنى دەروازەکانى فرۆشتنى نەختینەیی دراوى بیانى (دۆلار) بە رێگەى زیادکردنى پشکى دەروازەى بانکەکان، دەستیش دەکرێت بە زیادکردنى ئەو بڕى دۆلارەى وەریدەگرن و ئەو 10 بانکە ئەهلییە لەنێو ئەو لیستەدان کە بڕیارە نوێیەکەى بانکى ناوەندى دەیانگرێتەوە و دەتوانن تاوەکو 10 هەزار دۆلار بە گەشتیاران بە نرخى 1465 دینار بۆ هەر دۆلارێک بفرۆشن.

بانکى رافیدەین راگەیاند، بۆ جێبەجێکردنى رێنماییەکانى حکومەت و سیاسەتى بانکى ناوەندیى عێراقى، بڕیاری داوە بە کەمکردنەوەى بەهاى دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر بە دینارى عێراقى بۆ ئەوانەى کە گەشتی دەرەوەى وڵات دەکەن.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم