خانمێکی ئێرانی بوو بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بالەی ژنانی عێراق

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕاهێنەر عێراق بالە ژنان ئێران


Dec 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – میترا شەعبانییان بە پێی بەستنی بۆندێکی فەرمەی وەکوو ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بالەی ژنانی عێراق دەستی بە کار کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی بالەی ئێران، میترا شەعبانییان لە لایەن فیدراسیۆنی وڵاتی عێراقەوە وەکوو ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە دیاریکراوە و پاش بەستنی بۆندی فەرمی، سەرپەرەشتیی یاریزانانی عێراقی لە کێبەرکێ قارەمانی ژنانی ئاسیای لە ئەستۆیدایە.

ناوبراو لە چواردەهمین خولی کێبەرکێ قارەمانی بالەی کچانی تازەلاوی تەمەن خوار ١٨ ساڵی ئاسیا، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تازەلاوانی ئێرانی لە ئەستۆدا بوو و توانی پلەی حەوتەمی ئاسیا بۆ ئەو وڵاتە بەدەست بهێنێت. ناوبراو هەروەها لە کێبەرکێ هەڵبژاردەیی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ی تۆکییۆدا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتی ئێرانی لە ئەستۆدا بوو.

ئەم ڕاهێنەرە ئێرانییە کە خاوەن پیشینەیەکی باش و بەرچاوە، لە ساڵەکانی ١٣٩٦ی هەتاویدا توانی هەڵبژاردەی پەیکانی تاران بگەینێتە قارەمانی خولی نایابی ژنان و بەشداربوونیان لە قارەمانی یانەگەلی ژنانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠١٨دا بەدەست بهێنێت.

شەعبانیان لە لیگی ١٣٩٥ی هەتاوی لەگەڵ هەڵبژاردەی بانکی سەرمایە گەیشتە پلەی قارەمانی و لە لیگی ١٣٨٧ی هەتاویدا لەگەڵ سایپای تاران و لە لیگی ١٣٩٧ی هەتاوی لەگەڵ پەیکانی تاران توانی پلەی دووهەم بەدەست بهێنێت.

پێشتریش وڵاتی عێراق لەگەڵ "شانازی یاری" ڕاهێنەرێکی دیکەی ئێرانی بۆ سەرپەرەشتی فووتساڵی ژنانی وڵات بۆندی واژۆ کردبوو.