گەشتوگوزاری سلێمانی رۆتینی ئیداریی حكومەت كەرتی گەشتیاری ئیفلیج كردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەرتئ گەشتیاری کوردستان سلێمانی


Jan 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ شەوی سەری ساڵی 2023، زیاتر لە 40 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی، ئەو ژمارەیە بەراورد بە ساڵی 2022، زیاتر بووە. دەشڵێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا هەزار و 600 شوێنی گەشتیاری هەن كە 68یان لە ماوەی ساڵی رابردوودا كراونەتەوە.

ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،دۆخی گەشتیاری ساڵ بە ساڵ بەرەو باشتر دەچێت، چونكە ئەم كەرتە نوێیە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام لە پێشخستنی كەرتی گەشتیاریدا سستییەك هەیە و ئەویش پەیوەندی بە حكومەتەوە هەیە كە "جیدی نییە لە پشتیوانیكردنی كەرتی گەشتوگوزار.

وتیشی، حكومەت نەیتوانیوە كارئاسانی و هاوكاریی كەرتی گەشتیاری بكات و وەبەرهێنانی گەشتیاری بكات، چونكە رۆتینی ئیداریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كەرتی گەشتیاری و وەبەرهێنانی گەشتیاری ئیفلیج كردووە.

ڕونیشیکردوە،بۆ ئەوەی كەرتی گەشتیاری پێشبخەین و هانی هاتنی گەشتیاری زیاتر بدەین بۆ هەرێمی كوردستان، دەبێت ئاسانكاریی باش بۆ وەبەرهێنانی گەشتوگوزار بكرێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم