شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان شەپۆلی باران بارین


Jan 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پسپۆرێکی بواری کەشناسی رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی بارانی سەرتاسەری ناوچەكانی جیاجیاکانی عێراق بە هەرێمیشەوە دەگرێتەوە.

سادق عەتیە پسپۆری بواری کەشناسی لەپۆستێکدا رایگەیاند ،شەپۆلی باران بارینەكە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت و بارانێكی سەرانسەری دەبێت. 

پسپۆرەکە دەشڵێت ، بە دیاریكراوی پێشبینییەكان بۆ ئێوارەی رۆژی دووشەمە كە باران دەست پێ بكات و تا چوارشەم بەردەوام بێت.

عەتیە لە کۆتایی نووسینەکەیدا دەشلێت، جیا لەم بارانبارینە پێشبینی دەكرێ‌ لەمانگی شوباتی ئەمساڵ باران بە چڕی روو لەناوچەكانی عێراق بكات.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم