14 بڕیار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا لە هەولێر
(0) /
ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر 14 بڕیاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند كه پرسه‌دانان له (كۆڵان، هۆڵ، ماڵ، ژێرخێوه‌ت و باخچه) و مه‌راسیمی سه‌ر قه‌بران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌خه‌یه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یانه‌كانی شه‌وانه، كافتریا، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه (باڕ) له كاژێر 12:00ی شه‌و تاوه‌كو 06:00ی به‌یانی داده‌خرێن، به هیچ شێوه‌یه‌كیش رێگه‌پێدراو نین خزمه‌تگوزاری نێرگه‌له‌كێشان پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2021.3.2، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار عه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌دیوانی پارێزگا كۆبووه و وێڕای پابه‌ند بوون به به‌یانی ژماره (8)ی ساڵی 2021ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی، گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه:-
یه‌كه‌م/ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه كراوه‌ن، (مۆڵ، ماركێت، شوێنه بازرگانییه‌كان)، دامه‌زراو و فه‌رمانگه حكومی و ئه‌هلیه‌كان، ناوه‌نده‌كانی خوێندن و شوێنه گشتییه‌كان، پێویسته ته‌واوی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن له‌به‌ستنی (ده‌مامك) و دووری مه‌ودای نێوان هاوڵاتییان و دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رشوێنێك پابه‌ند نه‌بێت ڕێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر.
دووه‌م/ یاد و بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی ئادار به‌رز و پیرۆز راده‌گیرین به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌م بۆنانه‌وه ئه‌نجام بدرێت و هه‌موو جۆره كۆڕ و كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه و كۆنفرانس و بۆنه‌یه‌كی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی قه‌ده‌غه‌یه.
سێیه‌م/ كافتریا و یانه و چێشتخانه‌كان، ده‌بێت خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه و له‌باخچه‌كان پێشكه‌ش به میوانانیان بكه‌ن، ئه‌وانه‌شی كه باخچه‌یان نییه، پێویسته له ژووره‌وه ژماره‌ی میوانه‌كانیان سنووردار بكه‌ن و په‌نچه‌ره ودره‌گاكان كراوه بن بۆئه‌وه‌ی هه‌واگۆڕكێ هه‌بێت و ڕه‌چاووی دووری مه‌ودای نێوان مێزه‌كان بكرێت.
چواره‌م/ ئه‌م شوێنانه له‌كاتژمێر (12)ی شه‌و تاوه‌كو (6)ی به‌یانی داده‌خرێن:
(یانه‌كانی شه‌وانه، كافتریا، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه (باڕ)، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ڕێگه پێدراو نین خزمه‌تگوزاری نێرگه‌له كێشان پێشكه‌شبكه‌ن)
پێنجه‌م/ پرسه‌دانان له(كۆڵان-هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوه‌ت-باخچه) و مه‌راسیمی سه‌رقه‌بران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
شه‌شه‌م/ هۆڵه‌كانی سینه‌ما له‌گشت مۆڵ و بازاڕه‌كان به‌ته‌واوی داده‌خرێن.
حه‌وته‌م/ بووك گواستنه‌وه و ئاهه‌نگه‌كانی تری نیشان و له‌دایك بوون له‌هۆڵه‌كان له‌قه‌ره‌باڵغی سنووردار ده‌كرێت به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:-
- هۆڵ ڕووبه‌ری (500)م2، نابێت له (60) كه‌س زیاتری تێیدا ئاماده‌بێت.
- هۆڵ ڕووبه‌ری (1000)م2، نابێت له (120) كه‌س زیاتری تێدا ئاماده‌بێت.
هه‌ر خاوه‌ن هۆڵ و سه‌رپه‌رشتیارێك سه‌رپێچی له‌و بڕیاره بكات، هۆڵه‌كه‌ی داده‌خرێت.
هه‌شته‌م/ بازگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تری عێراق داده‌خرێت له‌ڕۆژانی (پێنج شه‌مه، هه‌ینی، شه‌مه) له 5 تاوه‌كو 7/ 3/ 2021، جگه له هاتووچۆی شانده فه‌رمیه‌كانی حكومی و دیبلۆماسی و هاوپه‌یمانان و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كان.
نۆیه‌م/ هاتووچۆ و چالاكی له كه‌مپه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر سنووردار ده‌كرێن، ته‌نها ڕێگه به‌و ڕێكخراو و لایه‌نانه ده‌درێت كه هاوكاری و پێداویستی ڕۆژانه دابین ده‌كه‌ن ئه‌ویش به‌نووسراوی پارێزگای هه‌ولێر/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان، ڕێگه‌یان پێده‌درێت به‌پابه‌ندبوون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
ده‌یه‌م/ داوا له‌مامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یه‌كێتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوودا هاوكارمان بوونه، به‌هه‌مانشێوه هاوكارمانبن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی نوێژخوێنان كه‌پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانبن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به نوێژخوێنان نه‌ده‌ن به‌بێ به‌ستنی (ده‌مامك) بڕۆنه ناو مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌كان و بردنی منداڵان بۆ ناو مزگه‌وت قه‌ده‌غه بكه‌ن.
یازده‌یه‌م/ داوا له‌سه‌رجه‌م مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكارانی ئازیزی سنووری پارێزگاكه‌مان و كه‌س و كاره‌كانیان ده‌كه‌ین، بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی خێزانه‌كانیان، له‌كاتی چوونی ڕۆڵه‌كانییان بۆ قوتابخانه و خوێندنگاكان ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن و (ده‌مامك) ببه‌ستن.
دوازده‌یه‌م/ داوا له‌هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ین، له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان و ئازیزانیان له‌م قۆناغه‌دا به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا بن و (ده‌مامك)ببه‌ستن.
سێزده‌یه‌م/ هۆشداری ده‌ده‌ینه سه‌رجه‌م شۆفێرانی (تایبه‌ت، بارهه‌ڵگر، كرێ) له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رنشین له‌گه‌ڵیاندا پابه‌ندی ڕێناماییه ته‌ندروستییه‌كانبن و خۆیان و سه‌رنشینه‌كانیان (ده‌مامك) ببه‌ستن، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له‌م بڕیاره بكات، له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێكاریی یاسایی له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌گیرێته‌به‌ر.
چوارده‌یه‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ده‌بێت پابه‌ندی ته‌واوی ڕێنماییه‌كان بن و ئه‌و بڕیارانه گشت قه‌زا و ناحییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م بڕیارانه له‌كاتژمێر (12)ی ئه‌مشه‌و (2 ) له‌سه‌ر(3)ی (3)ی 2021، ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر
2021.3.2
تێبينيێك بنێرە: