نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی ١٢ دیاریكرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا مۆلیدە


Jan 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای سلێمانی  ڕایگەیاند،  نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی رابردودا (57) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە بۆ مانگی کانوونی دووه‌م (1) له‌ كاتژمێر (1)ی نیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و ده‌بێت، له‌گه‌ڵ (6:30 بۆ 8ی به‌یانی.)
ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌ (212023) لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (57) دینار دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (230) بۆ (290) كاتژمێڕ كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (13.250) هه‌زار بۆ (16.500) هه‌زار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌ و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمارده‌كات.
هاوكات نرخی ئه‌مپێری شوێنه‌ بازرگانییه‌كان و ناو بازاڕ و ئەو موەلیدانەی پێشنیوەڕۆ کاریان کردوە زیاتر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر كاریان كردووه‌.
لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم