قیرتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی میرزا ئەحمەد لە هەولێر دەستیپێكرد

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر قیرتاوکردن


Jan 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە گوژمەی زیاتر لە 233 ملیۆن دینار قیرتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی میرزا ئەحمەد لە هەولێر دەستیپێكرد.

وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر، لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی میرزا ئەحمەد لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستیپێكرد.

کارەکانی پڕۆژەکە پێک دێت لە قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەكەكە، ڕاخستنی بە چینی ستابلایزەر قۆناغی دووەم کە ژمارەیان 24 شەقامە. ئەو پرۆژەیە لەسەر ڕێژەی 15٪ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر تەواو دەكرێت و ماوەی 40 ڕۆژی تەقویمی بۆ تەرخانكراوە و گوژمەكەشی 233,510,000 دینارە.

ئەم پرۆژەیە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ئاسانكاری بۆ دانیشتووانی گەڕەكەكە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم