زۆرترین مووچە لە جیهانی تۆپی پێدا

(0) / / ورزش / زایەڵە مووچە تۆپی پێ مۆندیال


Jan 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ڕاپۆرتێک لەبارەی زۆرترین مووچەی یاریزانانی تۆپی پێ لە وەرزی نوێدا بڵاو بۆتەوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە شێوازی فەرمی لەگەڵ یانەی نەسری عەرەبستان وێک‌کەوتن و ڕێوڕەسمی ناساندن و ئاشنایەتییان بەڕێوەچوو.

بڕیار وایە ئەم یاریزانە هەر ساڵە بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ یان ١٧٣ ملیۆن پۆند پارە وەربگرێت تاکوو وەک بەنرخترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ ناوی لێ ببرێت. بە بیانووی مووچەی دیاریکراوی سەرسووڕهێنەری ڕۆناڵدۆ لە تیپی عەرەبستاندا ئاماژە دەکەینە ١٠ یاریزانی زۆر گران و بەنرخی ئێستاکەی دونیای تۆپی پێ.

١- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ – نەسری عەربستان – ١٧٣ ملیۆن پۆند.

٢- کیکییان ئێمباپێ –پاری سێن ژێرمەن – ١١٥ ملیۆن پۆند.

٣- لییۆنێل مێسی - پاری سێن ژێرمەن – ١٠٨ ملیۆن پۆند.

٤- نەیمار - پاری سێن ژێرمەن – ٧٨ ملیۆن پۆند.

٥- موحەمەد سەلاح – لیڤێرپوول – ٤٧ ملیۆن پۆند.

٦- ئێرلینگ هالد – مەنجێستێر سیتی - ٣٥ ملیۆن پۆند.

٧- ڕابێرت لواندۆفسکی – بارسێلۆنا - ٣١ ملیۆن پۆند.

٨- ئێدن هازارد – ڕێئالی مادرید - ٢٨ ملیۆن پۆند.

٩- ئاندێرێس ئینیسا – ڤیسل کوبێ ژاپۆن - ٢٧ ملیۆن پۆند.

١٠- کۆیین دی برۆینێ – مەنچێستێر سیتی – ٢٦ ملیۆن پۆند.