خانمە شەترەنجکاری ڕووسی پێشبڕکێ بۆ وڵاتی سوویس دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە شەترەنج وەرزش


Jan 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – خاتوونی ژمارە ١٠ی شەترەنجی جیهان لەبەرئەوەی ناتوانێت لە ژێر ئاڵای ڕووسییەدا بەشداری پێشبڕکێ جیهانی بکات دەیەوێت ئاڵاکەی بگۆڕێت.
ئەلێکساندێر کاستێنیووک خانمی ژمارە ١٠ی شەترەنجی جیهان دەیەوێت ئاڵاکەی خۆی واتا ئاڵای ڕووسیە بگۆڕێت و وەکوو نوێنەری وڵاتی سوویس پێشبڕکێ بکات. ماڵپەڕی chess.com ڕایگەیاند گواستنەوەی ئەم یاریزانە نەتەوەییە ڕەنگە لە سەرەتای مانگی ژانڤییەی ساڵی ٢٠٢٤ دەست پێبکات.
پاش دەسپێکی شەڕی ئۆکراین و ڕووسییە ئەدی ئەلێکساندێر نەیتوانی بۆ وڵاتی دایکی خۆی واتا رووسییە کایە بکات، لەبەرئەوەی فیدراسیۆنی جیهانی شەترەنج، ئامادەبوونی فیدراسیۆنی شەترەنجی ڕووسییەی لە کێبەرکێیە نێونەتەوەییەکاندا قەدەغە کردبوو.
یەکێک لە پلە و پایەدارەکانی فیدراسیۆنی شەترەنجی سوویس لەبارەی گواستنەوەی ئەو یاریزانەوە دەڵێت: گەر ناوبراو بیەوێت فیدراسیۆنی خۆی بگۆڕێت یەک ساڵی تەواو دەخاینێت تاکوو بتوانێت بۆ وڵاتی سوویس کایە بکات و ئەمەش هۆکاری ماددی هەیە و هەروەها ناوبراو دەبێ بڕی ١٠٠٠٠ دۆلار پەرداخی فیدراسیۆنی شەترەنجی ڕووسییە بکات.