لەزگەیەكی دیكە لە ئۆتۆمبێلی تاكسی دەدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان سلێمانی تاکسی


Jan 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە ئەو تاكسییانەی هێڵی دەرەوەی شاریان هەیە لەزگەیەكیان پێدەدرێت كە دەدرێت لە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان، هاوكات هۆكاری پێدانی ئەو لەزگەیە بە ئۆتۆمبێلی تاكسییەكان ئاشكرادەكات.
ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی  راگەیاند، جگەلەو لەزگەیەی دەدرێت لە ئۆتۆمبێلی تاكسی ناوشار كە شینە بۆ دەرەوەی شاریش لەزگەكە قاوەییە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ و گواستنەوەوە رێكاری پێویستی بۆ گیراوەتەبەر.
وتيشی، وەكو سەندیكای شۆفێران لەزگەیەكمان ئامادەكردووە تایبەتە بەو شۆفێرانەی لە سەندیكاكەمان دەبنە ئەندام كە ئەندامبوونەكەش ئارەزوومەندایە و پێدانی لەزگەكەش بێبەرامبەرە و لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەدرێتە ئۆتۆمبێلی تاكسی هێڵەكانی دەرەوەی شار.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێدانی لەزگەكە بەمەبەستی وەرگرتنی داتا و زانیارییە لەسەر تاكسییەكانی ناوشار و دەرەوەی شار كە تائێستا ئێمە زانیارییەمان لەسەر تاكسییەكانی ناوشار نییە، بۆیە لە رێگای ئەو لەزگەیەوە تەواوی زانیاری لەسەر شۆفێر و ئۆتۆمبێل و هێڵەكانی دەرەوەی شار و ناوشار وەردەگرین.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم