نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 400 ملیار دینارەكە بزانە

(0) / / کردستان / زایەڵە دینار بودجە هەرێم فارس عیسا


Jan 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دانوستانەكانی هەولێر و بەغدا دەستپێدەكەنەوە و شاندی حكومەتیش دەچێتەوە بەغدا.
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، لیژنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كارەكانیان گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و ئەم هەفتەیەش شاندی حكومەت دەگەڕێتەوە بەغدا.
وتیشی، ناردنی 400 ملیار دینارەكە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە و ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران گشتاندنی بۆ كردووە و پێشبینی دەكرێت لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە بگاتە هەرێمی كوردستان.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم