لەتیف ڕەشید و بافڵ تاڵەبانی جەخت لەسەر پەسەندکردنی بەپەلەی یاسای بودجە دەکەنەوە

(0) / / عراق / زایەڵە یاسای بودجە عێراق بافڵ تاڵەبانی یەکێتی


Jan 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  "لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق و "بافڵ تاڵەبانی "سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، جەختیان لە پەسندکردنی خێرای بودجەی گشتی وڵات کردەوە.
 سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکی ڕایگەیاند "ئەمڕۆ "لەتیف جەمال ڕەشید" لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی کرد لە "بافل تاڵەبانی" سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەشدا " کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی و ئابووری عێراق بە گشتی،بە هەرێمی کوردستانیشەوە کردوە.
 لەبەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتە روو "کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەرنامە وەزارییەکەی حکومەت و پێویستی و پاڵپشتیکردنی بۆ دەستەبەرکردن و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ هاوڵاتیان کراوە ، بەشێوەیەک کە خواستەکان بۆ ژیانێکی شایستە بەدیبهێنێت.
 لەبەشێکی تری نەیاننامەکەدا هاتوە"کە باس لە کردنەوەی دەرگای وەبەرهێنان و گرنگی و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت کراوە بۆ ئەوەی ببێتە فاکتەرێک بۆ بەهێزکردنی ئابووری وڵات ، بەتایبەتی دوای ئەو سەقامگیرییە ئەمنی و ئابوورییەی کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە "کە لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەی سەرۆکی کۆمار و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، باسکردن بوە لە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان ، هەروەک هەردوولا جەختیان لە گرنگی وتووێژی جددی و شەفاف کردەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتە هەڵپەسێردراوەکان و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ناوەند وهەرێم ،کە لە بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان بێت.