4 تیمی مۆساد لە ئێران دەستبەسەر کران

(0) / / ایران / زایەڵە مۆساد ئیسرائیل ئێران


Jan 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە –وەزارەتی هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیرکردنی 4 تیمی دەزگای هەواڵگریی مۆساد لە ناوخۆی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.
 وەزارەتی هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە 4 تیمی سیخوڕی – تیرۆریستیی مۆساد دەستبەسەر کراون و بەمەش کۆی گشتی ئەو تیمانەی لەم ماوەیەدا دەستبەسەر کراون، گەیشتووەتە 6 تیم.
لەو هەڵمەتەدا 23 کەس لە ئەندامان و ئەوانەی پاڵپشتییان لەو 4 تیمە کردووە، لە پارێزگاکانی تاران، ئەسفەهان، یەزد، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و گوڵستان ناسنامەیان ئاشکرا کراوە و تا ئێستا 13 کەس لەوان کە لە ناوخۆی وڵاتدا بوون دەستبەسەر کراون.
کەسی یەکەمی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە بە ناوی سیروس لە یەکێک لە وڵاتانی ئەورووپیدایە و لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندیی بە کەسانی ناوخۆییەوە کردووە.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی هەواڵگریی ئێران؛ ئەمە دووەم شکستی هەواڵگریی ئیسرائیلە لە ماوەی کەمتر لە 6 مانگی ڕابردوودا.