کەمکردنەوەی 2 کاتژمێر لە پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بە هاوڵاتیانی دەربەندیخان

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا دەربەندیخان


Jan 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی 2 کاتژمێر لە پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بە هاوڵاتیانی قەزای دەربەندیخان.
قایمقامیەتی  دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم دانیشتوانی قەزای دەربەندیخان دەکەینەوە کە بەرنامەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی بەڕێز قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان و لیژنەی سوتەمەنی و مۆلیدە ئەهلیەکانی سەربە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بەهۆی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی بۆ زیادنەبوونی کرێی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان لەسەر هاوڵاتیان و بۆ پاراستنی بەرژەوەندی هاوڵاتی کەمدەرامەت بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی 2 کاتژمێر لە پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بە هاوڵاتیان
لە سبەینێ 2023/1/11 پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکانی دەربەندیخان بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت:
1-پێدای کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان لە بەیانیاندا لە کاتژمێر 7 ی بەیانی بۆ 8 بەیانی دەبێت.
2-پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان لە نیوەڕوان و پاش نیوەڕۆ لە کاتژمێر 12 بۆ 3
دەبێت.
3-پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان لە ئەگەری بڕانی کارەبای نیشتیمانی لە ئێواران و شەواندا لەو نێوەندەدا خاوەن مۆلیدەکان پاپەند دەبێت بە پێدانی کارەبا تا کاتژمێر 1 ی شەو لە ئەگەری بڕانی کارەبای نیشتیمانی.
لە نێوان ئەو کاتژمێرانەی دیاری کراوە  هەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی بڕا پێویستە لەسەر خاوەن مۆلیدەکان پاپەند بن بە پێدانی کارەبای مۆلیدە بە پێی بەرنامەکە بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسای دەکرێنەوە لە پێدانی کارەبای زیاتر یاخود کەمتر بە هاوڵاتیان.
لە کۆتایدا ڕوونکردنەوە بە سەرجەم هاوڵاتیان دەدەین سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی بەڕێز قائیمقام و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان بۆ زیادکردنی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ قەزای دەربەندیخان ڕوونکردنەوە بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی قەزاکەمان دەدەین کە کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی لە دەسەڵاتی پارێزگای سلێمانیشدا نیە بەڵکو مەرکەزیە و لە وەزارەتی کارەباوە دابەش دەکرێت بەسەر سەرجەم ناوچەکاندا.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم