سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت
/
عراق
/
زایەڵە
ئەڵمانیا
کوردستان
عێراق
زایەڵە - محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵای حكومه‌ت، به‌ره‌و به‌رلین به‌ڕێككه‌وت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ـی كانوونی دووه‌می 2023،سوودانی به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێش به‌ڕێكه‌وتنی بۆ به‌رلین، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتویەتی، سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا پێش چەند هەفتەیەک لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانی نێوان هەردوو وڵاته‌وه ئاماده‌كاری بۆ كراوه و جیاوازە لە سەردانەکانی پێشووی بەرپرسانی پێشووی عێراق، چونکە پلانی کاری هاوبەشی نێوان هه‌ردوو وڵات و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن لەخۆدەگرێت.
تێبينيێك بنێرە: