پارێزگاری بانکی مەرکەزی: کۆتایی ئەم مانگە نرخی دۆلار دادەبەزێنن و دینار بەرز دەبێتەوە
(0) /
زایەڵە - پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی لەنوێترین ڕاگەیەندراویدا دڵنیای زیاتر دەدات و جارێکی تر تەئکید لەسەر راگەیەندراوی پێشووی بانکەکە دەکات کە بەڵێنیان دابوو بە گرتنە بەری چەند ڕێگا و ڕێکارێك نرخی دۆلار دادەبەزێنن و دینار بەرز دەکەنەوە .
پارێزگاری بانکەکە دەڵێت لەگەڵ ئەوەی بەشێوەی فەرمی دینار بەرامبەر دۆلار ھەر ١٤٦ بوە بەڵام ئەوەی نێو بازارەکان ترس و دڵەڕاوکێ و کەم بونەوەی دراوی قورسی وەک دۆلارە و ئەو پرسەش بەشێوەی بنەڕەتی کۆتایی ئەم مانگە چارەسەر دەکرێت و ئیدی قەیرانێک نامێنێت بەناوی قەیرانی دراو .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: