باران و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەم هەفتەیەدا لە عێراق

(0) / / عراق / زایەڵە کەشوهەوا کوردستان عێراق گەرما بەفر


Jan 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەستەی كەشناسی كەشوهەوای عێراق بۆ ئەم هەفتەیە پێشبینی باران و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.

 لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی زایەڵە ناردووە و تێیدا هاتووە :كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە، ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور، بەو پێیەی تەم لە بەیانیاندا دروست دەبێت و دواتر وردە وردە نامێنێت، هەروەك چۆن پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باشوور لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبێتەوە، لە كاتێكدا كەمێك لە ڕۆژی پێشوو كەم دەبێتەوە لە بەشی باكووری وڵات.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوا بۆ ڕۆژی سێشەممە لە دەڤەری ناوەڕاست روون  دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هاوكات كەش و هەوای دەڤەری باشوور نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك لە هەندێك كاتدا، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور و كەمێك بەرزتر دەبن لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باكووری وڵات.

ڕوونیشیكردەوە : كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور، هەروەها لە بەشی باشووری وڵات كەمێك بەرزتر دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.

 بەردەوام بوو و  وتی : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە هەموو ناوچەكانی وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەی ناوەڕاست، هاوكات كەمێك بەرز دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە باكوور و ناوچەكانی باشووری وڵات.