سەمیر هەورامی: وەزیرەكانی یەكێتی دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن

(0) / / کردستان / زایەڵە حکومەتی هەرێم کوردستان سەمیر هەورامی


Jan 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت، وەزیرەكانی یەكێتی دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن، بەڵام بەشداری هیچ چالاكییەكی كابینەی 9 ناكەن.
سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، وەزیرەكانی یەكێتی ‏بەردەوامن لە كاری خۆیان ‌و لەپێناو بەردەوامی كاروباری خەڵكی ‏لە وەزارەتەكان رۆژانە دەوامی ئاسایی خۆیان ‏دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەڵام ‏بەشداریی هیچ چالاكییەكی كابینەی 9 ‏ناكەن و لە گروپی وەتسئەپی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەرچوون.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدابوو ، دەبێت ‏لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە حكومەت پاڵپشتی لە حكومەت بكەن و ‌‏نابێت لەناو حكومەت بن و رۆڵی ئۆپۆزیسیۆن ببینن، لای خۆشیەوە تیمی یەكێتی لە حكومەت وەڵامی دایەوە ‌و رایانگەیاند، گلەیی و ‏هەڵویستیان لە كردەوە و شێوازی ئیدارەدانی كابینەی نۆیەم هەیە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم