بارسێلۆنا سەرکەوتووی سووپێرکاپی ئێسپانییا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باسێلۆنا ئێسپانیا


Jan 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شاگردەکانی ژاڤی هێرناندێز لە سووپێرکاپی ئێسپانییا بە یاریکردنێکی بەهێز و توانا هەمبەر بە شاگردەکانی کارلێتۆ ئانچێلۆتی بە تۆمار کردنی سێ گوڵ یارییەکەیان بردەوە و شکستیان بە ڕێئاڵ هێنا.

سووپێرکاپی ئێسپانییا لە شاری ڕیازی عەرەبستان بەڕێوەچوو و ئەو تیپەی کە توانی چواردەهمین جامی سووپێرکاپی ئێسپانییا بباتەوە تیپی نەتەوەیی بارسێلۆنا بوو.

گاڤی هەسارەی 18 ساڵ تەمەنی تیپی بارسێلۆنا پاش تۆمار کردنی یەک خاڵ، بوو بە هۆی تۆمار کردنی دووخاڵی دیکەش بە پێی پێدری و لۆاندۆفسکی. خاڵی یەکەم لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا و دووخاڵی دووهەمیش لە نیوەی دووهەمی یاریەکەدا تۆمار کرا.

ئەوەی ڕاستی بێ لەم یارییەدا تیپی ڕێئاڵی مادرید هەمبەر بە تیپی بارسێلۆنا هیچ قسەیەکییان نەبوو بۆ گوتن و جامی قارەمانی پێشکەشی ڕەقیبییان کردن.