لە ماوەی 8 ساڵی ڕابردوودا 135 ههزار كهس لە کوردستان کۆچیان کردووە
(0) /
زایەڵە - ڕێکخراوی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا رایگهیاند، لە ماوەی 8 ساڵی ڕابردوودا 135 ههزار كهس لە هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە بۆ دەرەوە و لە ئەو ژمارهیهش 19 ههزار و 200 كهس لە ساڵی 2022دا بووە.
ڕێکخراوی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ڕایگهیاندوه،لە ئەو ژمارەیەی کە لە ساڵی 2014وە کۆچیان کردووە، 366 کەس بونەتە قوربانی بەدەر لەو کەسانەی کە بێ سەروشوێنن، دەڤەری ڕاپەڕینیش پشکی شێری بەرکەوتووە لە ڕێژەی کۆچبەران و قوربانیان کە ژمارەیان 29 ههزار و 100 كۆچبهره و لە نێویاندا 94 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لای خۆیەوە ئەبوبەکر عەلی، لە ڕێکخراوی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ڕاگەیاندوە،کە ئامارەکانیان دەریدەخات زۆربەی کۆچبەران گەنجن و بێکاری و خراپی دۆخی هاوڵاتیانیش هۆکاری سەرەکی کۆچە لە هەرێمی کوردستاندا.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: