خۆپیشاندانی ھاوڵاتیانی ناحیە‌ی بیارە‌

(0) / / کردستان / زایەڵە بیارە خۆپیشاندان


Jan 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ھاوڵاتیانی ناحیه‌ی‌ بیاره‌‌ له‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان‌ داوا ده‌كه‌ن كه‌ كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
پێشتر له‌ ئاگادارییه‌كدا دانیشتوانی بیارە، خورماڵ و تەوێڵە بانگه‌شه‌ی‌ خۆپیشاندانیان له‌مرۆ ١٨ی كانوونی‌ دووه‌م کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لەسەر پردەکەی بیارە كرد و رایانگه‌یاند خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت و داواکارییەکانیان بریتییه‌ له‌ زیاد کردنی کاتژمێرەکانی کارەبا، بەگەڕخستنەوەی خزمەتگوزارییەکان، دانانی دکتۆری پسپۆر بە بەردەوامی(شەوو رۆژ)، سوودمەندبوونی هاوڵاتییانی ناوچەکە لە مەرزی شۆشمێ-تەوێڵە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم