ڕۆژنامەنوسێک بۆ زایەڵە: بارودۆخی هەرێم هیچ کات هێندەی ئێستا خراپ نەبووە

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوت هەرێم پارتی یەکێتی


Jan 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – ئیسماعیل حەمەڕەحیم وتی: "هاوڵاتیان و حکومەت متمانەیان بەیەکتر نییە، حزبەکان ناکۆکن، لەهەمووی خراپتر ئەوەیە هاوڵاتی نازانێت هانابۆکێ ببات."
 ئیسماعیل حەمەڕەحیم ڕۆژنامەنوس بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بارودۆخی هەرێم هیچ کات هێندەی ئێستا خراپ نەبووە، چونکە یەکێتی و پارتی یەکتر تۆمەتباردەکەن بە گەندەڵی، میدیاکان دەیان کەیسی تاڵان بردنی زەوی و زاریان ئاشکرا کردووە دەیان پرۆژە پەکی کەوتووە، حکومەت توانای خزمەتگوزاری پێشکەشکردنی نییە، هاوڵاتیان نەوت و کارەبایان نییە، بازرگانەکان دەستیان لەبینەقاقای هاوڵاتی ناوە، لەهەمووی خراپتر ناجێگیری بەهای دینارو لەدەستدانی بەشێکی بەهای خۆی  لەدەستداوە.
وتیشی، هاوڵاتیان و حکومەت متمانەیان بەیەکتر نییە، حزبەکان ناکۆکن، لەهەمووی خراپتر ئەوەیە هاوڵاتی نازانێت هانابۆکێ ببات.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم