هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆنەخۆشانی شێرپەنجە ڕاگەیەنرا

(0) / / کردستان / زایەڵە شێرپەنجە کوردستان


Jan 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ نەخۆشانەی توشبوانی شێرپەنجە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیەنرا.

م.هاوار حەمید بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،   ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکەینەوە، هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ نەخۆشانەی توشبوانی شێرپەنجە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن رادەگەیەنین. کەسوکاری مناڵان و قوتابیان و خوێندکاران، مامۆستایان و فەرمانبەران داواتان لێدەکەین بەشداری  لەم هەڵمەتە بکەن، دەستگیرۆیی نەخۆشانی شێرپەنجە کە ژیانیان لەژێر پەستانێکی قورسی دابینکردنی چارەسەریەکانی نەخۆشیەکانیاندان. لەسەرجەم ناوەندەکاندا ئەم ڕێکارانە جێبەجێبکرێت.

وتیشی، ڕێکارەکان بریتین لە ناوەندەکانی خوێندن، لیژنە دروست بکەن بۆ وەرگرتنی هاوکاریەکان و بەڕیوەبەری ناوەندی خوێندن سەرۆکی لیژنە بێت.لیستێک دروست بکەن بۆ ناوی بەخشەر و ژمارەی مۆبایل و بڕی بەخشین، ناونیشان و شوێن و واژووی لەسەربێت. لیستێک دروست بکەن بۆ ناوی سەرجەم توشبووەکان لە ناوەندەکانی خوێندن، مامۆستا، فەرمانبەر، خوێندکار، قوتابی، مناڵ.

هەڵمەتەکە بەردەوام بێت تا رۆژی 24ی 1ی 2023 کۆتا رۆژ بێت.

هێمای بەوەشکرد، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی دەربەندیخان، لیژنەیەک دروست دەکات  تەواوی هاوکاریە بەخشراوەکانی ناوەندەکانی خوێندن، بە پسوڵەیەکی وەرگرتن  پارەکانیان لێ وەردەگیرێت و دواتر لەرێگەی پسوڵەی بەخشینەوە ، لەداهاتوویەکی نزیدا دابەش دەکرێتەوە ەسەر نەخۆشانی شێرپەنجە کە ناویان تۆمارکراوە .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم