داواکارییەکی سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم هێزە سیاسییەكان

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی قەیران


Jan 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكایەتی هەرێم جەخت لەوە دەكاتەوە، هەرێمی كوردستان لەبەردەم دۆخێكی ناڕوون و كۆمەڵێك ئاڵنگاریدایە و داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەكان دەكەن، جیاوازییەكانیان بەلاوە بنێن و بە سنگێكی فراوانەوە كێشەكانیان لە رێگەی گفتوگۆ و لێكگەیشتنەوە چارەسەر بكەن.

سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، هەرێمی كوردستان لەبەردەم دۆخێكی ناڕوون و كۆمەڵێك ئاڵنگاریدایە، ئەمڕۆ زیاتر لە هەر كاتێك پێویستمان بە یەكگرتوویی و هاوكاریی نێوان هەموو لایەنەكان، بەتایبەتیش پارتی و یەكێتی هەیە كە پێكەوە دواڕۆژی ئەم هەرێمەیان لە دەستدایە.

ئەوەش هاتووە، داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەكان دەكەن جیاوازییەكانیان بەلاوەبنێن و بە سنگێكی فراوانەوە كێشەكانیان لە ڕَگەی گفتوگۆ و لێكگەیشتنەوە چارەسەر بكەن، ئەوەی كۆماندەكاتەوە زۆر گەورەترە لەوەی لە یەكتریمان جیا دەكاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین سەقامگیری و یەكڕیزی جێگیر بكەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتییان بپارێزین و پەرەیان پێ بدەین، پێویستە هەموومان بە بەرپرسیارییەتەوە هەنگاو بنێین.

سەرۆكایەتی هەرێم جەختی لەوەش كردووەتەوە، هاوكات پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی بەردەوامی چارەسەری كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی عیراق و حكومەتی هەرێمی دەكەین، وێڕای سەختییەكانی رابردوو گەشبینن كە دەتوانن لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عیراق و كابینەكەی و لە چوارچێوەی دەستووری عیراقدا گرفتە هەڵپەسێراوەكان چارەسەر بكەن.