لەبارەی بەهای دۆلارەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكرێت

(0) / / عراق / زایەڵە بەهای دۆڵار سلێمانی جەبار گۆران


Jan 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی لە راگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بانكی ناوەندیی عێراق بڕی 206 مليۆن دۆلاری خستەڕوو كە سەرەتا بەهای دۆلار دابەزی، بەڵام دواتر گۆڕانكاری لە خستنەڕوودا كرد بڕی 136 مليۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە كە ئەوەش وایكرد بەهای دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت و بەهای 100ی دۆلاری ئەمریكی 167 هەزار دیناری تێپەڕاند.
راشیگەیاند، بەپێی زانیارییەكان بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بانكی ناوەندیی عێراق بڕی ئەو 206 ملیۆن دۆلارەی كە بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بیخاتە بازاڕەكانەوە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەیخاتە بازاڕەكانەوە كە ئەگەر بۆ ماوەی دوو هەفتە بانكی ناوەندی رۆژانە 200 مليۆن دۆلار بخاتە بازاڕەكانەوە ئەوا بەهاكەی دابەزین بەخۆوە دەبینێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم