پرۆژەی دروستكردنی چەند شەقام لە گردەسێن دەستیپێكرد

(0) / / کردستان / زایەڵە شەقام گردەسێن خزمەگوزاری ئاوەدانی


Jan 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پرۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێكی 20مەتری و 30مەتری و 40مەتری مەرتری لە گردەسێن دەستیپێكرد.
وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە شارۆچكەكە، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانیی گردەسێن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی دهۆك، پرۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی ژمارەیەك شەقامی ناوخۆیی و سەرەكی لە سەنتەری ناحیەی گردەسێن دەستیپێكرد.
گوژمەی پرۆژەكە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆكە و لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی گردەسێن جێبەجێ دەكرێت. بڕگەكانی پرۆژەكەش بریتیین لە دروستكردنی چەند شەقامێكی ناوخۆیی و هەروەها شەقامی 20مەتری و 30مەتری و شەقامێكی تری دووسایدی 40مەتری لەگەڵ دیوارەكی پاڵپشتی.
جگە لەو پرۆژەیە ئێستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
کامەران کەریم