وەزیری بەرگری عێراق: لەسەر کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی هێزی هاوپەیمانان گەیشتووینەتە ڕێککەوتن

(0) / / جهان / زایەڵە جومعە عناد سەعدون عێراق داعش هاوپەیمانان


Jan 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری بەرگری عێراق وتی کە وڵاتەکەی سەبارەت بە کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی هێزی هاوپەیمانان گەیشتووەتە ڕێککەوتن و ڕاشیگەیاند کە هێزە دەرەکییەکان بۆ مەشق پێکردن و چاودێریی ئاسمانی عێراق بوونیان هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە:"جومعە عناد سەعدون" وەزیری بەرگری عێراق، ڕایگەیاند کە عێراق سەبارەت بە کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق گەیشتووەتە ڕێککەوتن و هێزە دەرەکییەکان بۆ مەشق پێکردن و چاودێریی ئاسمانی له عێراقدا بوونیان هەیە.
ئەو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە لە سەدا ۸۰_ی ئەو هێزانەی کە لە عێراقدان ڕاوێژکارن و هیچ هێزێکی شەڕکەری بیانی لە خاکی عێراقدا بوونی نیە و بەگشتی ژمارەیان لە ۳هەزار کەس تێپەڕ ناکات.
وەزیری بەرگری عێراق ڕاشیگەیاند: هێزەکانی عێراق زۆر بەتوانانن و کشانەوەی هێزە دەرەکییەکان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئاسایشی وڵاتدا نابێت.
عناد دووپاتی کردەوە کە هاوسەنگەری هەموو گرووپەکانی حەشد بووە و بەشی هەرە زۆری بیجی لەلایەن حەشدەوە ئازاد کرا و هەموو ئەو سەربازانەی حەشد کە هاوسەنگەری ئەو بوون زۆر ئازا و بلیمەت بوون.
ئاماژەیشی بەوە کرد کە هێزەکانی حەشد بەوردی فەرمانەکانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان جێبەجێ دەکەن و سوپا و حەشد وەکوو تیمێکی یەکگرتوو لە بەرانبەر داعش وەستانەوە.
ئەو شەهید "ابو مهدی المهندس"_ی بە هاوڕێی خۆشەویستی خۆی ناو برد و وتیشی جێگای ئەو بەهیچ شێوەیەک پڕ نابێتەوە.
هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد کە موستەشارە سەربازییەکانی ئێران لە شەڕی دژ بە داعش بە هەموو شێوەیەک یارمەتی ئێمەیان دا.عناد لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا هیچ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سەرداری شەهید حاجی قاسم سڵێمانی دا هەبووە یان نا، وتی یەک جار ئەوی لە پرۆسەی ئازاد کردنی بیجی بینیوە.
ئەو سەبارەت بە هێرشە موشەکییەکانیش وتی کە هاوێژتنی یەک دوو موشەک هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەژموونی  حکومەتدا نیە بەڵام بۆ سیادەی عێراق باش نیە و دەبێتە هۆی تووڕەبوونی باڵوێزخانەکان.
وەزیری بەرگری عێراق هەروەها دووپاتیشی کردەوە کە سنوورەکانی عێراق و سووریا بە تەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵ دایە و بەچڕی چاودێری بست بە بستی دەکرێت.
کۆتایی/.