تیرۆریستێک دەستگیر کرا کە بەشداربووە لەچەندین کاری تاوانکاریدا

(0) / / کردستان / زایەڵە تیرۆر کوردستان داعش


Jan 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی  ڕایگەیاند، پاڵپشت بەبڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ، رەزامەندی بەڕێز دادوەر لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون هێزەکانمان بە هاوکاری  ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، تیرۆریستێک دەستگیر دەکات کە بەشداربووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەوەی دژ بەمرۆڤایەتی .
تیرۆریستی دەستگیرکراو  (ع ، ق ، م) لەساڵی (٢٠١٤) پەیوەندی بە تیرۆریستانی داعشەوە دەکات و بەیعەت بە تیرۆریستی  کوژراو (مصعب محمود عبدالعزیز )  دەدات و بەشداری شەڕەکانی ناحیەی ئامرلی و سلێمانبەگی کردوە .
لەساڵی (٢٠١٥) چۆتە سنوری قەزای حەویجەو بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی کردوە و چەند جارێکیش بەسەختی بریندربووە .
لەساڵی (٢٠١٨ ) گواسراوەتەوە سنوری قۆری چای لەنێوان ( دووزخورماتوو - کفری ) وەک چەکداری شەڕکەر هێڵراوەتەوە و شەوی   (۱٨ / ١٩ ی  ١ ی  ٢٠٢٣  ) هاتۆتە سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان بەمەبەستی هەڵهاتنی بۆ  دەرەوەی هەرێم بەڵام هەمان شەو لەسەر بنەمای بەدواداچوون دەستگیرکرا و روبەڕووی یاسا کرایەوە .
کامەران کەریم