نرخی کارەبای موەلیدەی سیتیەکان دیاریکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا سلێمانی


Jan 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،  لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کیلۆواتی سیتیەکان کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی کانوونی دووەم دیاریکرد کە بریتیە لە(400) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی سیتیەکان ئامادەی بوون بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕو ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتیەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک بریتیە لە(400) دینار.

پێویستیشە سەرجەم کۆمەڵگانیشتەجێبووەکان (سیتیەکان)ی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوەو سزادەدرێن.

کامەران کەریم