ئەمریکا سیستەمێکی بەرگری مووشەکی لە سووریا و عێراق جێگیر دەکات.

(0) / / جهان / زایەڵە بەرگری مووشەکی


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

ماڵپەڕی فۆربێس له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە ئەمریکا دەیەوێت سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی جووڵەپێکراو لە عێراق و سووریا جێگیر بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ئەو ڕاپۆرتەی کە لەلایەن ماڵپەڕی "فۆربێس" بڵاو کراوەتەوە دەرخەری ئەوەیە که ئەمریکا دەیەوێت بەم زووانە سیستەمێکی مووشەکی بەرگری جووڵەپێکراو لە عێراق سووریا جێگیر بکات.
لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سیستەمی مووشەکی بەرگری ئاسمانی مەودا کورتی "تۆڵەکەرەوە" باشترین سیستەمی ئاسمانیە بۆ پاراستنی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا و عێراق لە بەرانبەر هەڕەشە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیادەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان.
لە کۆتاییەکانی فیبەریە، چەندین وێنە لە میدیا کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە کە گوایە سیستەمی "تۆڵەکەرەوە" لە شاڕێیانێک لە عێراق دەگوازنەوە بۆ سووریا. لەوانەیە بۆ هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەی دەیرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا گواسترابێتەوە.