لیژنە هاوبەشەکان فێڵی غازفرۆشێکیان ئاشکرا کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە غاز هەرێم کوردستان سلێمانی


Jan 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی کێشی بتڵەکان، دەستگیرا بەسەر (٢٠) بتڵی غاز کە بڕێکی کەم غازی تێکراوەو بە نرخی پڕ بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت.
رێکان جەمال_ سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان بەزایەڵەی ڕاگەیاند ،ئەو بتڵانە لە دووکانی غازفرۆشی (مەحمود) لەڕاپەڕین سەرجادەی سەرەکی سلێمانی دەستی بەسەردا گیراوە.
وتیشی،  بۆزانیاری هاوڵاتیان هەموو بتڵێک بەبەتاڵی (١٦) کیلۆیەو بە پڕی (٢٨) کیلۆگرامە، بەڵام ئەم غازفرۆشە لە بەنزینخانە غازی کەمی تێکردووەتەوەو بتڵەکە بە غازەکەوە (٢٠)کیلۆگرامە، واتە لە بری (١٢) کیلۆگرام (٤) کیلۆگرام غازی تێکردووەتەوە و بە هاوڵاتیان بە پڕ دەیفرۆشێت، ئەوەش رێگەپێنەدراوەو رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنی فرۆشگاکە دەگیرێتەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە یەکەم حاڵەتی لەوجۆرەیە لە سلێمانی بینرابێت، هەر هاوڵاتییەکیش ئەو حاڵەتەنەی بینی یان هەستیکرد کێشی بتڵەکان کەمترە پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەکانەوە بکات و بەدواداچونی بۆدەکرێت.
کامەران کەریم