بەشی کۆمپیوتەر لە پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە کرایەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ھەڵەبجە سلێمانی پۆلیتەکنیک


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەشی ئای تی (iT) لە پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە کرایەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە دەسکەوتێکی تر و  دەستپێشخەریەکی نوێی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەھەوڵ و پشتیوانی  پ.ی.د. ئالان فەرەیدوون سەرۆکی زانکۆ  جێ بەجێ کردنی بەرنامەی گرنگیدان بە پارێزگای ھەڵەبجە، بەشی ئای تی (iT) لە پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە کرایەوە .
ڕونیشکراوەتەوە، ئەم بەشە زانستیە  سەر بە پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە دەبێت و ئامانجی سەرەکی ئەم بەشە  پێگەیاندنی کادیری پسپۆڕی کۆمپیوتەرو تەکنەلۆجیە کە پێویستیەکی زۆری بازاڕی کارە لە شاری ھەڵەبجەو دەوروبەری.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە بەرانبەردا  پ.ی.د. کارزان عبداللە ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرد  بۆ پشتیوانیان لە فراونکردنی دامەزراوە ئەکادیمیەکانی زانکۆ لە پارێزگای ھەڵەبجە. کردنەوەی ئەم ئەم بەشە زانستیەشی بە دەسکەوتێکی زانستی و مێژوویی گەورە ناو برد بۆ شاری ھەڵەبجەو دەوروبەری و دەتوانرێت خزمەتێکی گەورە پێشکەش بە پارێزگاکە بکات لە ڕووی پێگەیاندنی شارەزای کۆمپوتەرو تەکنەلۆجی نوێ و دابین کردنی ھەلی کارەوە لە پارێزگاکە
ئەو خوێندکارانەی ئەم بەشە تەواو دەکەن دەبنە ھەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی تەکنیکی لە کۆمپیتەرو تەکنەلۆجی پەیوەندیدار بە بواری کۆمپیوتەرو بەرنامەسازی.
کامەران کەریم