پارێزگاری هەڵەبجە پێشوازی لە کونسوڵی گشتی فەڕەنسا دەکات
(0) /
ئۆلیڤه‌ر دیكۆتینگس كونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، به سه‌ردانێك گه‌شته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و لەلایەن ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگار و قایمقامی هەڵەبجەوە پێشوازی کراو و له‌گه‌ڵ ئیدارەی هەڵەبجە کۆبویەوە .
بەپێی ڕاپۆتی زایەڵە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە بەناوی ئیدارەی هەڵەبجەوە بەخێرهاتنی کرد‌و و ڕایگەیاند: لە هەر دوو سێکتەری کشتوکاڵ و تەندروستیدا هەماهەنگی باشمان لەگەڵ قونسوڵدا کردووەو هیوادارین گەلی فەرەنسا پشتیوانی پارێزگای هەڵەبجە بێت.
دواتر كونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێم ڕایگه‌یاند: ئه‌مه دووه‌م سه‌ردانمه بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و به هه‌ستێكی تایبه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه، كه له ساڵی 1988 دا كیمیاباران كرا، هه‌روه‌ها خاتوو دانیاڵ میته‌ران دوونیای هۆشیار كرده‌وه له‌سه‌ر چه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه‌و من ئه‌مڕۆ هاتووم بۆ هه‌ماهه‌نگی ئێمه و ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م فه‌ڕه‌نسا هاوكاری نه‌خۆشانه‌ی چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی چه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، كه پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساش باسی ئه‌م هاوكارییه‌ی كردبوو.
وتیشی :له ڕووی ئابوورییه‌وه هه‌ڵه‌بجه پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له كشتوكاڵ هه‌یه، ده‌شته‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه شایه‌تن، من له‌كاتی هاتنمدا، تووشی كێشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌م بووم و دابه‌زیم له ئۆتۆمبێله‌كه‌م، بینیم و خۆم ده‌ستم له‌خاكی هه‌ڵه‌بجه‌دا كه زۆر به‌پیته،خواستی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسیه‌كان به‌شداربن له بوژانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه، من به‌و ڕۆحیه‌ته‌وه هاتووم .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: