بە ناونانی کچەکەی، ناوی هەڵەبجەی لە ناخیدا پاراست

(0) / اجتماعی


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

گەرمیانیەکی دڵ پڕلەئازاری ئەنفال لەخۆشەویستی بۆ هەڵەبجە، جگەرگۆشەکەی ناو دەنێت هەڵەبجە .

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ،  حسن علی هاوڵاتیەکی دڵ پڕ لەئازاری گەرمیانە، ئەو دەڵێت ،  من خۆشەویستیەکی بێ سنورم هەیە بۆهەڵەبجە و هەڵەبجەیەکان خوای گەورە جگەرگۆشەیەکی پێ بەخشیوم لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٧ ناوم ناوە هەڵەبجە .

خۆشەویستی  عەلی و ناونانی مناڵەکەی بەهەڵەبجە، سەلمێنەری ئەو راستیەیە، کە هەرچەند دوژمنانی مرۆڤایەتی هەوڵی سڕینەوەی نـــاو و شوناست بدەن، مرۆڤدۆستانێک پەیدا دەبن پێناسەی ناوەکەت بۆئەبەدی لەناخیاندا بپارێزن و شانازی پێوە بکەن.

کامەران کەریم