دانپێدانانەكانی سزادراوانی بادینان لەلایەن سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رەتکرایەوە
(0)
سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە بریتین لە سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایش، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه لە ئەنجومەنەكە، لە رونكردنەوەیەكدا دانپێدانانەكانی سزادراوانی بادینان ڕەتدەکەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەو ڕوونکردنەوەیەدا هاتووە:"ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سۆشیاڵمیدیای كه‌ناڵی حزبێكی دیاریكراو، له ژێر ناوی دامه‌زراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان)، راپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆه‌ته‌وه. له‌و راپۆرته‌دا، دانپێدانانی چه‌ند كه‌سێك په‌خش كراوه و تۆمه‌تی سیخوڕی كردنیان دراوه‌ته پاڵ. ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه‌ناڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رمیی هه‌یه و پێكهاتوه له پێنج ئه‌ندام، به‌ڵام ئێمه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه.
هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌كیش به بێ ئاگاداریی ئێمه و بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، سیفه‌تی فه‌رمیبون وه‌رناگرێت و نوێنه‌رایه‌تی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات. بۆیه ئێمه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ر جۆره به‌یاننامه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به ئاگاداریی ئێمه نه‌بێت و پێشتر له راستی و دروستییه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بین، دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆش، ته‌عبیر له رای فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات.
سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه
٤/٣/٢٠٢١"
تێبينيێك بنێرە: