فراکسیۆنی سەوز: پشتوانی لاهور شێخ جەنگی دەکەین و لێدوانی جووتیار عادل ڕەتدەکەینەوە

(0) / جهان


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە ڕاگەیەنراوێکی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی  پارێزگای  سلێمانی کە وێنەیەکی  بۆ زایەڵە  نێردراوە هاتووە: وەک ئاشکرایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ناو شاری سلێمانی بە چەقۆ هێرش کرایە سەر پەرلەمانتارێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە درێژەدا هاتووە: وێڕای دەستخۆشیمان بۆ هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی کە توانییان لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزنەوەو ڕادەستی دادگایان بکەن، لە هەمان کاتدا پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ ئەو لێدوانەی بەڕێز (لاهور شێخ جەنگی) هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕادەگەیەنین لەسەر ئەم کەیسە، وە دژی هەموو دەستوەردانێکین لەکاروباری دادگاکان و جەخت لەسەروەری یاسا دەکەینەوەو پێویستە پێش هەموولایەک حکومەتی هەرێم خۆی ڕێز لە یاسا و دادگاکان بگرێت بۆئەوەی ڕێگری لەئەنجامدانی تاوان بکرێت.
ڕونیشکراوەتەوە: ھاوکات ئەو پەیامە ناپیشەیی و دور لەبەرپرسیارێتیەی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم ڕەتدەکەینەوە کەتەنھا گوزارشت لە ڕای یەک لایەنی ناو ئەنجومەنی وەزیران دەکات.
 کامەران  کەریم