‎سەندیکاکانی ئەوان و سەندیکای ئێمە

(0) / / گفتگو / زایەڵە سەندیکا کوردستان دیموکراسی


Feb 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - د،شێرکو حمەئەمین   پرۆفیسۆر و مامۆستای زانکۆ بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،   ‎بەریتانیا لە ئێستادا بەگەوەترین مانگرتن و خۆپیشانداندا تێدەپەڕێت لەسەردەمی مەلیک چاڕلزو دە(۱٠)ساڵی ڕابوردودابەجۆرێک فەرمانبەر، مامۆستا، کرێکار، شۆفێر...بەشدارن و وڵاتیان ئیفلیجکردوە و کاریگەری دیاران بۆ سەرحکومەت و ئابوری بەریتانیا دروستکردوە و داوای سەرەکییان باشترکردنی ژیان  و زیادکردنی موچەیە، حکومەتیش پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسێۆن بەوە تۆمەتباردەکات کە لە پشتی مانگرتن و خۆپیشاندانەکانەوەیە.
وتیشی، ‎لە ونسیش ساڵی ۲٠۱۱ ئەوە سەندیکای کرێکاران بوون نەیانهێشت خۆسوتاندنی بوعەزیزی هەرواتێپەڕێت و ڕابەرایەتی شۆڕشیانکرد و ڕژێمی (بن عەلی)یان ڕوخاند .‎دیارە سەندیکاکان ڕۆڵی سەرەکییان لەڕێکخستن و  بەردەوامی مانگرتن و خۆپیشاندانەکانداهەیە.
‎کەچی لای ئێمە سەندیکا و ڕێکخراوەکان نەک بەسەر حیزبدا دابەشبوون و لێرەولەولالەخزمەتی حیزبن هەندێک جار کەس و مەسولی حیزبش ئاڕاستەیان دەکەن، واتە بەگشتی لەبر ئەوەی لە بەرژەوەندی چین و توێژەکان کاربکەن لە بەرژەوەندی حیزب ومەسئول کاردەکەن، ئەگینا چۆن دەبێت لەم هەموو کێشە و قەیرانەی کوردستاندا سەندیکاکان بینەربن و نقە نەکەن یان بە فەرمانی حیزب و بۆ ئامانجی حیزبی بجوڵێن.
کامەران  کەریم