پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: ئایندەی نرخی دۆلار و ئەنجامی گفتوگۆکانی عێراق و خەزێنەی ئەمریکا

(0) / / گفتگو / زایەڵە دۆلار عێراق ئەمریکا


Feb 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
د، نرمین مەعروف  ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  ئەمڕۆ هەینی شاندی بانکی ناوەندئ عێراق کۆتایی هێنا بە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لەوسەردانەی دوو رۆژی رابردوو  گفتوگۆکراوە دەربارەی گەیشتن بە سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق و میکانیزمەکانی پەیوەست بە کێشەیە.
وتیشی،  وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هاوکاری و نەرمینواندنی پێویست بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان، و چاوەرواندەکرێت هەردوولا رێکەوتن بکەن دەربارەی گێڕانەوەی هاوسەنگی بۆ نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بە دینار لە میانی ئەوکۆبوونەوانەدا کە بڕیارە ٨ی ئەم مانگە لە واشنتۆن بەریوەبچێت.
کامەران کەریم