ئەمریکا دژی خوێندنەوەی سروود و هەڵکردنی ئاڵای ڕووسیا، لە پێشبڕکێیە نێونەتەوەییەکان، وەستایەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕووسیا ئەمریکا


Feb 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کارێن ژان پیێر وتەبێژی کۆشکی سپی لە دانیشتنێکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەگەری ئیزن وەرگرتنی وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان بۆ ئۆڵۆمپیکی هاوینی 2024ی پاریس ڕاگەیاند.
ژان پیێر گوتی: ئەو کاتەی کەوا ڕێکخراوە وەرزشیەکان و بەڕێوەبەرانی ڕووداوە وەرزشیەکان وەکوو لێژنەی ئێونەتەوەیی بڕیار ئەدات ئیزنی بەشداری کردن بداتە وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان! ئەوا بەتەواوی ئاشکرایە کە ئەوان وەکوو نوێنەری ڕووس و بێلاڕووس کاریان نەکردووە.
کەڵک وەرگرتن لە ئاڵای فەرمی نەتەوەیی یان هێما و سروودی ڕووس و بێلاڕووس دەبێ قەدەغە بکرێت و ئێمەیش بۆ خۆمان سوور لەسەر ئەم بابەتە وەستاوین.
پێشتر لێژنەی بەڕێوەبەران و هەروەها لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆڵۆمپیک ڕایانگەیاندبوو ئەوا خەریکە دۆخێک لەبار پێکبهێنن بۆ بەشداری کردنی وەرزشوانانی ڕووس و بێلاڕووس، بە شێوازێکی بێلایەن لە پێشبڕکێیەکانی نێونەتەوەیدا.