زۆرانبازی ئازادی تورنۆمێنتی زاگراب/ زارێع بێ زۆرانگرتن بوو بە پاڵەوان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران زۆرانبازی


Feb 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پاش ئەوەی عەلی سەوادکووهی  نیشانی زێڕ و ئەمیر عەلی ئازەر پیرایش نیشانی زێوی تورنۆمێنتی زگرابیان دەستکەوت، ئەمیر حوسەینی زارێع سێهەمین فیناڵیستی ئێرانی لە ڕۆژی دووهەمی زۆرانبازی تیپی ئێران و لە تورنۆمێنتی زاگراب بە هۆی ئامادەنەبوونی ڕەقیبە ئازەربایجانییەکەیەوە و بێ ئەوەی بچێتە سەر دۆشەگی زۆرانگرتن، دەستیان وەکوو سەرکەوتووی زۆرانگرتنەکە بەرز ڕاگرت و بوو بە خاوەن نیشانی زێڕی پێشبڕکێیەکانی تورنۆمێنتی زاگراب.
ناوبراو لە قۆناخی سەرەتایی پێشبڕکێیەکان هەمبەر بە دوو ڕەقیبی مەجارستانی و لەهێستانی یارییەکەی بردەوە و سەرکەفت و لەبەشی نیوە دوایینیشدا لە دانیێلی مەجارستانی تێپەڕی و یارییەکەی بردەوە.
بڕیار وابوو ناوبراو لە بەشی فیناڵدا لەگەڵ (گێیۆرگی مشوویلدیشولی) ڕەقیبی خەڵی ئازەربایجان زۆران بگرێت کەوا بەهۆی ئامادەنەبوونی ناوبراو پێشبڕکێیەکە بەسوودی زارێع کۆتایی پێهات و نیشانی زێڕی بردەوە.