مامۆستایەکی زانکۆ بۆ زایەڵە:  حکومەتی هەرێم پێی خۆشە بەغدا لە تەنگژەدا بمێنێتەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە حکومەتی هەرێم کوردستان بەغدا دۆڵار


Feb 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نیهاد خالید جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە حکومەتی هەرێم پێی خۆشە بەغدا لەتەنگژەدا بمێنێتەوە، ئەمە لەکاتێکدا خۆشیان بەشدارن لەحکومەتی عێراقی.
نیهاد خالید مامۆستای زانکۆ بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بۆچی حکومەتی هەرێم موچە دوا ئەخات خۆیان هەرچی بڵێن لای من وانیە، نەدانی مووچە و دواخستنی دوو لێکدانەوەی بۆ ئەکرێت ،یەکەم، پارەی موچە ئامادەیەو موچە نادەن، بۆ ئەوەی دۆلارەکە نەگۆڕن ، بەگۆڕینی پێنج سەد ملیۆن دۆلاری موچەی فەرمانبەران لەبازاڕەکانی دراو بەهای  دۆلار ئەشکێنێت لەبەرامبەر دینار بەدیوەکەی تر حکومەتی هەرێم پێی خۆشە بەغدا لەتەنگژەدا بمێنێتەوە، ئەمە لەکاتێکدا خۆشیان بەشدارن لەحکومەتی عێراقی، بەمەش ئەیانەوێت تۆڵەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بکەنەوە یان ئامۆژگاری ئەمریکیەکانە بۆیان کەموچە دابەش نەکەن لەم کاتەدا.
وتیشی، دووەم کە لێکدانەوەیەکی لاوازە، پارتی بەم هەنگاوە فشار بۆ سەر  یەکێتی دروست ئەکات هەرچی بێت هەموو پلانەکانیان بەزیانی هاوڵاتی خۆیانە.حکومەتی هەرێم تەنێکی نەسازو دومەڵێکی شێرپەنجەیی.
کامەران کەریم