پاڵەوانی 1401ی ئێران؛ ئەحمەدی میرزاپوور

(0) / / ورزش / زایەڵە زۆرانبازی پاڵەوانی وەرزش


Feb 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەحمەدی میرزاپوور وەکوو پاڵەوانی ساڵی 1401ی وڵاتی ئێران ناسێندرا.
پێشبڕکێیەکانی زۆرانبازی پاڵەوانی وڵات لە هۆڵی دوانزە هەزار کەسی ئازادی بەڕێوەچوو و پاش ناساندنی کەسانی بەرتر لە ئۆزانی شەش جۆرە کۆتایی پێهات.
لە فیناڵی کێشی 100 کیلۆگرامدا ئەحمەدی میرزاپوور و مستەفای تەغانی دوو ڕەقیبی خەڵکی شاری خواراسان چوونەسەر دۆشەگ و زۆرانیان گرت کە لەئاکامدا میرزاپوور ڕەقیبەکەی زەرپەفەنی کرد و شکستی پێهێنا و گەیشتە پلەی قارەمانی و ئێستا وەکوو پاڵەوانی وڵاتی ئێران لە ساڵی 1401دا نێوی لێ دەبرێت.
بازووبەنی پاڵەوانێتی بە پێی حەمیدی سەجادی وەزیری وەرزش و لاوان بەسترایە باڵیەوە.