فیلیپۆ: بۆ کەس ئامادەبوونی وەرزشوانە ئەمریکییەکانی بایکۆت نەکرد ئەو کاتەی هێرشیان کردبووە سەر عێراق

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەمریکا ئۆلۆمپیک وەرزش سیاسی


Feb 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕێبەری حیزبی نەتەوەپەرەستەکانی فەڕنسە دەڵێت: ئێمە لەبارەی ئامادەبوونی وەرزشوانە ڕووسەکان بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریس گفت و گۆ دەکەین بەڵام لەبەرچی ئەو کاتە، ئامادەبوونی وەرزشوانە ئەمریکییەکان بۆ ئۆڵۆمپیکی 2004ی ئاتێن بایکۆت نەکرا و تەنانەت کەسیش دژی بەشدارییان نەوەستایەوە ئەوە لە حاڵێکدا بوو کە بەشێوازێکی نایاسایی هێرشیان کردبووە سەر وڵاتی عێراق و کوژراو برینداری زۆریشیان لێ کەوتبوویەوە.
لە 25ی مانگی ژانڤییە لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆڵۆمپیک(ICO) ڕایگەیاند لە حاڵی لێکدانەوەی ئیمکانی ئەوەدایە ئیزن بدەنە وەرزشوانە ڕووسەکان بۆ بەشداری کێبەرکێیەکانی لە دۆخێکی بێلایەنەدا.
پێشتر لەوەش، داخوازی بایکۆتی وەرزشوانە ڕووسەکان لە لایەن هەنێ وڵاتی ئەورووپییەوە کرابوو.