نێچیرڤان بارزانى داواى نەهێشتنى کێشە و ناکۆکى لایەنە سیاسییەکان و تەبایی نێوانیان دەکات
(0)
سەرۆكى هەرێم داواى نەهێشتنى کێشە و ناکۆکى لایەنە سیاسییەکان و تەبایی نێوانیان دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەى سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌کان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانى ئەمڕۆ هەینى لە پەیامێکدا بەبۆنەى ساڵیادى راپەڕینەوە داوای، به‌ره‌یه‌کى یه‌کگرتووی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکات.
دەقى پەیامەکە:
له یادى سى ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینى ئازارى گه‌لى کوردستاندا، دروود بۆ شه‌هیدانى ئازادیى کوردستان، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پیرۆزیاندا داده‌نوێنین، به حورمه‌ت و شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه.
سڵاو له گه‌لى خۆڕ‌اگرى کوردستان که به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه وه‌ک ئه‌مڕۆ به‌رله سى ساڵ له ڕانیه‌ى خۆشه‌ویستى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕینه‌وه، له خرۆشانێکى جه‌ماوه‌ریى گه‌وره‌دا به‌رامبه‌ر به سته‌م و دکتاتۆرى ڕاپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ پێشمه‌ر‌گه قاره‌مانه‌کانى کوردستان، یه‌ک به یه‌ک گوند و شارۆچکه و شاره‌کانى نیشتمانیان ئازاد کرد.
ئه‌مڕۆ له کاتێکدا یادى ئه‌و ڕۆژه پیرۆزانه و قاره‌مانه‌کانى ده‌که‌ینه‌وه، کوردستان له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستى به ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزیى هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانى هه‌یه تاکو بتوانێت په‌یام و ئامانجه پیرۆزه‌کانى ڕاپه‌ڕین و به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان بپارێزێت و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کى باشتر هه‌نگاو بنێت.
وه‌ک چۆن له ڕاپه‌ڕیندا ته‌واوى کوردستانییان به هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه‌کان و هه‌موو ئاراسته و هێز و لایه‌نه سیاسییه جیاکانه‌وه، له به‌ره‌یه‌کى یه‌کگرتوودا پێکه‌وه ڕاپه‌ڕین و سه‌رکه‌وتین، ئێستاش به هه‌مان شێوه هه‌موومان پێکه‌وه ده‌توانین ڕووبه‌ڕووى سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌کان ببینه‌وه و مافه ده‌ستوورییه‌کانمان به‌ده‌ست بهێنین و بپارێزین.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا داوا له هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێکهاته‌کانى کوردستان ده‌که‌م، یادى ڕاپه‌ڕین بکه‌ینه هه‌وێنى ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزى و نه‌هێشتنى کێشه و ناکۆکییه‌کان تا گیانى کاروانى شه‌هیدانى کوردستان شاد بکه‌ین و هه‌موومان پێکه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌کى باشتر هه‌نگاو بنێین، پێکه‌وه بۆ کوردستانێکى ئارام، ئاوه‌دان و سه‌قامگیر تێ‌بکۆشین که بۆ هه‌میشه به لانکه‌ى ئازادى، لێبورده‌یى، پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن بمێنێته‌وه.
تێبينيێك بنێرە: